لە دوو چالاکیدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و کاری هاوبەش لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان حکومەتی عێراق، لەجەوەڵ بۆر مۆڵگەکانی “تیرۆریستانی داعشیان” خاپوورکرد و دواتر لەئۆپراسیۆنێکدا (٥)”تیرۆریستی داعشیان” دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچالاکی یەکەمدا، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی مۆڵگەکانی داعشیان لەناوبرد.
ڕاشیگەیاندووە” ڕۆژی ٢٠٢٥/٤/٢٩ لە سنووری پارێزگای کەرکوک ناوچەی جەوەڵ بۆر و دەوروبەری کێوماڵ کرد و مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان خاپوور کرد، لەئۆپراسیۆنەکەدا دەست بەسەر بڕێک ماددە و بەڵگەنامەدا گیرا”.
ئاشكراشی كردووە، لەچالاکی دووەمدا، لەڕۆژانی ٢٠٢٥/٤/٣٠ تا ٢٠٢٥/٥/٤ لەسەر بنەمای بەدواداچوون و زانیارییە هەواڵگرییەکان لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، توانیان (٥) تیرۆریستی ئەندامی چالاکی تیرۆریستانی داعش، کە بەمەبەستی خۆ ڕێکخستنەوە ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە سنووری ناوچەکانی (کەلار، چەمچەماڵ، هەڵەبجە، سلێمانی ) دەستگیربکەن، تیرۆریستان بە ماددەکانی ( ٤،٢ )ی تیرۆر داواکراوبوون.