بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هێرشە بەرفراوانەکانی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر حوسییەکان بە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ تاران ناوبرد و گووتی: هەڵبژاردنی کەی وەڵامدانەوە و چۆنییەتی وەڵامدانەوە و ئامانجی وەڵامدانەوەش بڕیارێکە هەموو جارێک خۆمان دەیدەین و ئەمەش ئێرانی پشتیوانەکەی حوسییەکان دەگرێتەوە؛ “وڵاتێک کە بەبێ پشتیوانی و پشتیوانی ئەو، حوسییەکان نەیاندەتوانی هێرشی مووشەکی تاوانکاری لە دژی ئێمە ئەنجام بدەن”.
بە وەبیرهێنانەوەی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، وتی: “وەک مانگ و نیوێک لەمەوبەر ڕایگەیاندبوو، دووبارەی دەکەمەوە؛ “هەرکەسێک هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل دەبێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت”.