ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوای هێرشی وڵات بۆ سەر حوسییەکان گووتی: ئەم هێرشە پەیامێکی هۆشداری بوو بۆ سەرۆکی “ئەکتۆپوسی” ئێران.
ناوبراو وەك ئاماژە بۆ کۆماری ئیسلامی گووتی” ئێوە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە هەر هێرشێکی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و باجی تەواویشی دەدەن”.
کاتز هۆشداریدا لەوەی هەر کەسێک ئیسرائیل بکاتە ئامانج، “وەڵامی حەوت هێندە وەردەگرێت”.