ئەمرۆ سێشەممە 6-5-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا دەستبەجێ بۆردومانەکانی دژی حوسییەکان ڕادەگرێت کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانیان لێدەکەن.
ترامپ باسی لەوەش کرد کە حوسییەکان خۆیان ڕادەست کردووە و بە ئەمریکایان ڕاگەیاندووە کە چیتر هێرش ناکەنە سەر کەشتیەکان، هەروەها ئەمریکاش لەمەودوا هێرشەکانی لە یەمەن ڕادەگرێت.
هەروەها مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: حوسییەکان گروپێکن کە چەکی پێشکەوتوویان هەیە و هەڕەشەیان لە کەشتییە جیهانیەکان دەکرد و ئامانجیشمان وەستاندنی ئەو هەڕەشەیە بوو. ئەگەر بیەوێت ئەم هەڕەشەیە بوەستێنرێت، دەتوانین ئۆپەراسیۆنەکەش بوەستێنین. بۆیە پێموایە ئەمە پێشهاتێکی گرنگە.