مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چهند خولهكێك بهر له ئێستا، میدیاكانی سوودان بڵاویان كردەوە لە ئاكامی زنجیرەیەك تەقینەوە، ئاگرێكی گەورە لە فڕۆكەخانە و چەندین شوێنی بەندەری پۆرت لە ڕۆژهەڵاتی سوودان كەوتەوە.
هاوكات وەزارەتی وزە و نەوتی سوودان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و بە بێ ئاماژەدان بە هۆكاری تەقینەوەكان، ڕایدەگەیەنێت “لە ئەنجامی تەقینەوەكان ئاگرێكی گەورە لە عەمبارەكانی نەوت لە شارى پۆرت كەوتووەتەوە.”