زاری كرمانجی – کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە تاوەباران و بروسکە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ئەمڕۆی ئاسمان هەوری تەواو دەبێ لەگەڵ دابارینی تاوەبارانی کەمی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کە هەندێ جار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێ، لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو نیمچە هەور دەگۆرێت. هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
ڕاشیگەیاند: خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک و ئاراستەی با باکووری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمبوونەوەیەکی کەم بە (1-2) پلە بەراورد لەگەل تۆمارەکانی دوێنێ، هەروەها مەودای بینین / ( 7 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی کەشوهەوای سبەی سێشەممەشی بەمشێوەیە خستووەتەڕوو: کەشی ئاسمان بەگشتیی نیمچەهەور دەبێ ئەگەری تاوەباران و برووسکە هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەتایبەتی لەکاتەکانی بە یانیدا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە خێرایی با لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10- 20) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم خێرایی با ئەگەری چالاکبوونی هەیە بۆ ماوەیەکی کەم لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ئاراستەی با باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لەنێوان ( 8 – 9 ) کیلۆمەتر دەبێت.
کەشناسی بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی خستووەتەڕوو :
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی