زاری كرمانجی-سۆران
ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٥ دهستهی کەشناسی عێراق کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە کە پێشبینی دەکات ئەمڕۆش خۆڵبارین چڕتر دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزتردەبنەوە.
کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” سبەی چوارشەممە، کەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، خێرای باش (١٠ – ٢٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی درووستبوونی خۆڵبارین، پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات بەرزدەبێتەوە، مەودای بینین (٦ – ٨)کم و له كاتی خۆڵبارین (٣ – ٥) کم دهبێت”.