پەیجی فەرمی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک نیگەرانی خۆی لە ئامانجە ئەتۆمییەکان و بەرنامەی مووشەکیی کۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و نووسیویەتی؛
“ئێران پێویستی بە پیتاندنی یۆرانیۆم نییە جگە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی”. وە ئێران خەریکی پەرەپێدانی بەرنامەیەکی مووشەکییە کە دەتوانێت بەر ئەمریکا بکەوێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەمە تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر خۆمانیش”.