زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی زانیارییەكان چەندین دەرچـووی بەشە پزیشكییەكان لە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانی ئـیـدارەی سەربەخۆی ســـۆران كــاردەكــەن، كەچی تائێستا دەرفــەتـی دامـەزرانـدنـیـان نەبووە.
لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكـارن لە الیەنە پەیوەندیدارەكان ئەو الیەنە بە هەند وەربگیرێت و دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ بڕەخسێندرێت، وەك باسیشی لێوەدەكەن زۆرێك لەوانە خاوەن منداڵ و ئەركی خێزانیان لە ئەستۆدایە، بۆیە پێویستیان بە پارە و مووچەیەكی مانگانە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی بژێوی ژیـان و خەرجی ڕۆژانەیان«. دەشڵێن: هی وا هەیە چەندین ساڵە بە خۆبەشی لە نەخۆشخانە و بنكە تـەنـدروسـتـیـیـەكـان كـــاردەكـــات و تائێستا دەرفــەتــی دامەزراندنیان بۆ نەڕەخسێندراوە، ئـەوەش كاریگەری زۆری لەسەریان دروست كردووە و لە چاوەڕوانی دامەزراندنن.