سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكرای كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، جیاوازی كردنە لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و باقی شوێنەكانی دیكەی عێراق و نەبوونی پارەی كاش بیانووە و بڕوا بەم قسەیە ناكەین.
د. ڤیان سه‌بری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بۆ رایگەیاند “لە به‌غداوه دەڵێن گوایە گرفتی پارەی کاش هه‌یه، ئه‌وه‌شیان به ئێمه گوتووه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارهیە كە مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی كوردستان دوا کەوتووە، بەڵام ئێمە بڕوا بەم قسەیە ناكه‌ین”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی زیاتر روونیكردەوە ” ئه‌گه‌ر گرفتی پارەی كاش هه‌یه، بۆچی مووچه‌ی مووچەخۆرانی خۆیان داوه؟ مه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوەی فه‌رمانبه‌رانی دیكەی عێراق نین؟ بۆ ده‌بێت ئه‌و جیاوازییە بكرێت؟ بۆیه ئه‌و پاساوە لای ئێمه ناخوات، گرفتی پارەی كاش نییە”.
زیاتر گووتی ” ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كوردستان بێت، جێبه‌جێی كردووه، هەر له لیستی ناوهكانەوە تا دوایین پابەندی هەمووی جێبەجێ كراوە، به‌غداش زۆر لیستەكەی بە دڵ بووه. له‌سه‌ر پرسی نه‌وتیش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی لەسهرمان بووه جێبه‌جێمان كردووه، ئه‌وان گرفتیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی نەوت (ئه‌پیكۆر) هه‌یه”.