مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆشكی ئیلیزێ ڕایگەیاند سەرۆكی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە پاریس، پێشوازی لە سەرۆككۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دەكات.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس “فەرەنسا پشتگیریی بۆ بنیاتنانی سووریایەكی نوێ دووپات دەكاتەوە كە ڕێز لە هەموو پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی سووریا بگرێت.”
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا سبەی چوارشەممە 7ـى ئایاری 2025 لە كۆشكی ئیلیزێ پێشوازی لە ئەحمەد شەرع سەرۆككۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سووریا دەكات.
لەمبارەوە سەرۆكی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت “ئەم كۆبوونەوەیە بەشێكە لە پابەندبوونی مێژوویی فەرەنسا بەرامبەر بە گەلی سووریا كە خوازیاری ئاشتی و دیموكراسین،” دەشڵێت “لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە داواكارییەكانی بەردەم حكومەتی سووریا دەكەینەوە كە سەرەكیترینیان بریتییە لە سەقامگیركردنی ناوچەكە، بە لوبنانیشەوە، هەروەها بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.”