زارى کرمانجى-سۆران:
نەشتەرگەرییەکی گەورەو ئالۆزی جوانکاری ڕوخسار بۆ منداڵێکی ١٠ ساڵان لە نەخۆشخانەى ئاشتى ئەنجامدرا. ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری بڵاویکردووەتەوە، نەشتەرگەرییەکی گەورەو ئالۆزی جوانکاری ڕوخسار بۆ منداڵێکی ١٠ ساڵان لە نەخۆشخانەى ئاشتى ئەنجامدرا، منداڵەکە لە ئەنجامی رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا چەند برینێکى گەورە لە ڕووخساری هەبوو، خۆشبەختانە ئێستە تەندروستی منداڵەکە زۆرباشە. ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو نەشتەرگەرییە لەلایەن دکتۆر کازم کاکەوەیس پسپۆڕی جوانکاری و ڕێککاری ئەنجامدرا، بە بەشداریى ( شوان ئەحمەد ى.سركار، دلێرحاجى. ى.جراح، ئەمین رەحمان ى.جراح، بەفرين طه ى.جراح ) . باسى لەوەشکرد، جگە لەوە منداڵەکە شکانێکی گەورە لە ئێسکی ڕانی هەبوو، لەلایەن ( د. مسعود مستەفا کەریم ) پسپۆری ئێسك و شکان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.