زاری كرمانجی-سۆران بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئیدارەی ســـۆران، زیـاتـر لـە 600 كرێكاری بیانی لە سنوورەكە تۆماركراون و زۆربەشیان كرێكاری ئێرانین.
هــەژار یونس، بـەڕێـوەبـەری كـار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ئیدارەی ســـەربـــەخـــۆی ســـــۆران، بـــە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”سنوورەكەمان فراوانە و چەندین شار و شارۆچكە لە خۆدەگرێت، ئـەوەش وایكردووە جگە لـە كـرێـكـارانـی ناوخۆیی خەڵكی بیانیش ڕوو لە دەڤـەرەكـە بــكــەن، بـەمـەبـەسـتـی ڕەخـسـانـدنـی هەلی كـار بـۆیـان، لەگەڵ ئەوەشدا لـــێـــرە ســــەر و مــــڵا و گـیـانـیـان پارێزراوە”. بــەڕێــوەبــەری كــار و دەسـتـەبـەری كـــــــۆمـــــــەڵایـــــــەتـــــــی ســـــــــــــۆران، گــــووتــــیــــشــــی: بــــەپــــێــــی ئــــامــــاری بــەڕێــوەبــەرایــەتــیــیــەكــەمــان واتـــە ئــەوانــەی لای ئێمە تـۆمـار كــراون زیــاتــر لــە 600 كـرێـكـاری بیانین، زۆربـــەشـــیـــان كــرێــكــاری ئـێـرانـیـن ئەوانی دیكەش لە وڵاتانی دەرەوە هــاتــوون، لـەگـەڵ ئــەوەشــدا خەڵكی شارەكانی عێراقیش بۆ كاركردن ڕوویــان لە شـار و شارۆچكەكانی ئیدارەی سۆران كردووە”.
هـــەژار یـونـس، ئـامـاژەی بـەوەشـدا: زۆربـەی ئەو كرێكارە بیانیانەی لە سنوورەكەمانن كاری (پیشەوەری، نــاوچــەی پـیـشـەسـازی، ئارایشگە، نــانــەواخــانــە، خـواردەمـەنـیـیـەكـان، ســـەنـــتـــەرەكـــان) لـــەم شــوێــنــانــە و چەندین شوێنی دیكە كـار دەكـەن، ئـــێـــمـــەش لای خــــۆمــــان كــارەكــانــیــان بــۆ ڕایـــی دەكــەیــن و مۆڵەتی كاركردنیان نوێ دەكـەنـەوە و لای ئێمە مافەكانیان پارێزراوە”.
بــەڕێــوەبــەری كـــارو دەسـتـەبـەری كـۆمـەڵایـەتـی ســــۆران، ئاشكراشی دەكات: بەپێی یاسا و ڕێنماییەكانی سـەرووی خۆمان، پێویستە لە هەر شوێنێك %75كــرێــكــاری ناوخۆیی بێت و %25 كرێكاری بیانی بێت، بۆ ئەمەش بە جددی كارمان لەسەری كـردووە و دەبێت خـاوەن كارەكان پێی پابەندبن، بە ئامانجی ئەوەی كە هەلی زیاتری كاركردن بۆ كرێكار و خەڵكی ناوخۆیی بڕەخسێت”.
لــە دواقــســەكــانــیــدا: هــــەژار یونس ڕاگـەیـانـد: پێویستە سـەرجـەم ئەو كــەســانــەی بــۆ كـــاركـــردن ڕوو لە ئیدارەی سـۆران دەكـەن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن بۆ تـۆمـاركـردنـی نـاوەكـانـیـان، چونكە بەدەر لەوە كارێكی گونجاو نییە و لەبەرژەوەندی ئەوانەوە نییە، چونكە لای ئێمە زیـاتـر ڕێنمایی دەكرێن و هــەر كێشە و گرفتێكیشیان بۆ دروســـت بـێـت، هـەوڵـی چـارەسـەر كردنیان بۆ دەدرێت”.