زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردەوە: ” ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی٥/٥/٢٠٢٥ لەكاتی چوونیان بۆئەركی فەرمی ئۆتۆمبێلی تیمی ٥ی مینلابەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان تووشی روودای وەرگەڕان بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا بووەهۆی برینداربوونی دوو كارمەندی تیم بریندار بوون، لەهەمان كاتدا لە لایەن یاریدەدەری پزیشكی تیمەكە رێككاری پێویست بۆ بریندارەكان كرا و پاشان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و دوای پشكنین و وەرگرتنی چارەسەری پێویست بارودۆخی تەندروستیان باشە.