ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاوی کردەوە” ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاری داوە بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ”.
ئاماژەی بەوەشکردوە” بە گوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران، وادەی درێژکردنەوەکە تا کۆتایی دەوامکردنی کۆمسیۆن لە ١٤ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت”.
لەلای خۆشیەوە،جومانە غەلای – وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند”تائێستا پێنج هاوپەیمانی نوێ تۆمارکراون.”
ئەوە لەکاتێكدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی ١٥ی مانگی ڕابردو دەرگای تۆمارکردنی ناوی لیست و حیزب و هاوپەیمانێتییەکانیکردەوە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١١ی مانگی ١١ی ئەمساڵ.