بە پیی راگەیاندنی نوسینگەی سەرۆکی ئیدارەی کاتی سوریا، ئەحمەد شەرع، كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە” بەمنزیکانە ئەحمەد شەرع سەردانی فەرەنسا دەکات”.
نوسینگەکە وردەکاری زیاتری سەبارەت بە سەردانەکەی شەرع نەخستەڕوو.
هەروەها لای خۆشییەوە کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاندووە” سبەینێ چوارشەممە ئیمانوێڵ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی ڕاگوزەری سوریا دەکات”.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا ئەحمەد شەرع بانگهێشتنامەیەکی لە هاوتا فەرەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن پێگەیشت، بۆ ئەوەی سەردانی فەرەنسا بکات.