شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
كاتێك پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان و دواتر به‌بازاڕكردنی نه‌وتی كوردستان، گه‌یشته ئاستێكی به‌رز و به‌خێرایی بووه ئایكۆنێكی به‌هێزی ئابووری و ناوی كوردستانیش كه‌وته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانییه‌وه، به‌شی زۆرمان له هه‌رێمی كوردستان له دڵسۆزیمان بۆ پرۆسه‌كه، له ڕێگه‌ی هۆكاری میدیایی و سیاسی و وتار و هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌وه كه‌وتینه دۆخی زۆرترین ماركێتینگه‌وه بۆ نه‌وتی كوردستان، دواتر عێراق نه‌وتی كوردستانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر پێگه‌ی خۆی بینی و خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد و كه‌یسه‌كه‌ی برده دادگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ماركێتینگ له بازاڕی كار و به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر كاڵا و سامانێكی سرووشتیدا زۆر گرنگ و خاڵێكی دره‌وشاوه‌یه بۆ زیاتر ناساندنی به‌رهه‌مه‌كه و سه‌رنجی كڕیار و به‌كاربه‌ری زۆرتر بۆ‌خۆی ڕاده‌كێشێت و به‌هۆیه‌وه قازانجی گه‌وره‌تر ده‌كات. ماركێتینكی نه‌وتی كوردستانیش چه‌ند ئامانجێكی هه‌بوو، سیاسی و ئابووری گرنگترینیانن، به‌داخه‌وه ئه‌و ماركێتینگه‌ی بۆ نه‌وتی كوردستان كرا، به زیانی دۆسیه‌ی نه‌وته‌كه و ئابووریی كوردستان كه‌وته‌وه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماركێتینگه‌كه به‌مه‌به‌ستی خراپ كرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئامانج لێی به به‌هێزی نیشاندانی پێگه‌ی كوردستان بوو له ڕێگه‌ی وزه‌وه.
به به‌هێزی نیشاندانی پێگه‌ی كوردستان له‌ڕووی وزه‌وه كه ئابووری بڕبڕه‌ی پشتی مانه‌وه و به‌هێزبوونی هه‌ر وڵاتێك و ئه‌كتیڤبوونی حكوومه‌ته‌كانه، ئێ به‌غدا نایه‌وێت پێگه‌ی كوردستان به‌هێز و حكوومه‌تی هه‌ولێریش ئه‌كتیڤ بێت، ئه‌مه وایكرد عێراق هه‌ڵوه‌سته بكات یان دروستتر به‌ئاگابێته‌وه له‌وه‌ی نه‌وت خه‌ریكه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هه‌رێمێكه‌وه ده‌كاته ده‌وڵه‌تێك، بۆیه هه‌تره‌شی له‌و پێگه ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنه خێرایه‌ی پرۆسه‌ی نه‌وتی كوردستان چوو، دواجار له ڕێگه‌ی دادگه‌ی پاریسه‌وه، ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌یسی نه‌وتی كوردستاندا گرت و ئێستاش شه‌ڕی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
ڕاگرتنی نه‌وتی كوردستان، ڕوانگه‌یه‌ك و سیاسه‌تێكی فاشیستیانه و دوژمنایه‌تییه‌كی ئاشكرای به‌غدایه به‌رانبه‌ر به هه‌ولێر كه ئامانج لێی سنووردانانه بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان و سڕینه‌وه‌ی ناوی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاتانه له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا.
ئامانجێكی دیكه‌ی به‌غدا، برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌ونه دۆخی ناڕه‌زایه‌تی و بێمتمانه‌یی به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به داخه‌وه به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی به‌غدا تێناگه‌ن و كوێرانه پشتگیری به‌غدان، له‌وه‌ش خراپتر ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بوونه‌ته گوته‌بێژی سیاسییه نه‌یاره‌كانی كورد بۆ جوڵاندنی سۆزی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حیزبی‌یان كه ئه‌مه له زیانی پێگه‌ی كوردستان كه‌وتووه‌ته‌وه.
نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی داهاتی كوردستانه، ئه‌گه‌ر ئێستا هه‌نارده بكرابووایه، هێنده چاومان له به‌غدا نه‌ده‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌ی خێرمان بداتێ، هه‌موو سه‌ره‌مانگێك چاوشاركێ له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا ده‌كات. مووچه ده‌نێرین و نانێرین! لیستی مووچه واژوو ده‌كرێت و ته‌یف سامی سه‌فه‌ری كرد!
ئه‌مه ئه‌گه‌ر دوژمنایه‌تیكردنی كورد و پرۆژه‌ی سیاسیی ڕێگریكردن له گه‌شه‌ی كوردستان نه‌بێت، ناردنی مووچه چ په‌یوه‌ندی به سه‌فه‌ری ته‌یف سامی و نازانم چی و چیتره‌وه هه‌یه! ئه‌دی بۆچی له كاتی سه‌فه‌ری ته‌یف سامیدا مووچه‌ی خۆیان دواناكه‌وێت؟ به‌ڵام كاتێك ده‌گاته سه‌ر مووچه‌ی هه‌ولێر، ته‌یف سه‌فه‌ر ده‌كات یان ده‌ڵێن كاش نه‌ماوه و هه‌زار و یه‌ك چاوشاركێی دیكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌كه‌ن، كه‌چی خه‌ڵكه ساده‌كه‌ش له‌ژێر هه‌ژموونی میدیای فه‌رمیی ئۆپۆزسیۆن و سۆشیاڵمیدیاكانیانه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له به‌غدا بگرن، ده‌ڵێن خه‌تای حكوومه‌تی هه‌ولێره مووچه نادات، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی نه‌وتی ڕاگرتووه به‌غدایه، حكوومه‌تی هه‌ولێریش ئه‌گه‌ر خۆی مووچه بدات، ده‌بێت به داهاتی نه‌وت بیدات، ئێ ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌وته‌كه‌ی ڕاگرتبێت، چۆن مووچه بدات!
جگه له نه‌وت، ئێمه ئێستا خه‌ریكه ماركێتینگ بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ و هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ده‌كه‌ین، به‌ڕای من، بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كوردستان، ده‌كرێت زۆر پرۆژه‌ی گرنگ هه‌ن، به نهێنی و دوور له چاوی كامێراكانه‌وه بكرێن و جێبه‌جێ بكرێن و گه‌شه‌یان پێ بدرێت، كاتێك تۆ ده‌ڵێی هه‌نار هه‌نارده ده‌كه‌م و كوردستان ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و چاومان له‌وه‌یه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانمان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌كی نه‌وت یان سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات بخه‌ینه بازاڕه جیهانییه‌كانه‌وه، بێگومان دواجار به‌غدا له‌وه‌ش به ئاگادێته‌وه و ڕه‌نگه هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بواره‌دا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا قه‌ده‌غه بكات، ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، به‌غدایه، نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌ت، ئێ لایه‌نه یاسایییه‌كه‌یشی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌توانێت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا به یاسا له دژت به‌كاری بهێنێت و ڕێگری له گرێبه‌ست و مامه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانت بكات.