زاری کرمانجی:
رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕایگەیاند، کابینەی ئاسایشی وڵاتەکە بە سەرکردایەتی بنیامین نەتانیاهۆ، کە لەگەڵ دەستپێکی شەڕی سەر غەززە دروستکراوە، پیلانی فراوانکردنی هێرشەکانی بۆ کەرتی غەززە پەسەندکردووە.
میدیای ئیسرائیل دەشڵێت: ”جێبەجێکردنی پیلانەکە دەکەوێتە دوای سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە، قەتەر و ئیمارات بکات.
ئەگەریش ڕێکەوتن بکرێت ڕەنگە ئاگربەستی درێژخایەن ڕابگەیەندرێت”.