ئه‌مرۆ دووشه‌ممه به‌رواری 5-5-2025 به‌هۆی جوانی رێكهوتهكهوه به‌شێك له ئافره‌تانی دوو گیان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری پێشوه‌خته منداڵه‌كانیان بهێننه ژیان، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمیش به ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه و قه‌ده‌غه‌ی كردووه.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێم بۆ میدیاكان رایگه‌یاندووه : سەرجەم نەخۆشخانە گشتی و تایبەتەکان له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به نوسراوی فه‌رمی ئاگادارکراونەتەوە، کە نابێت بەهیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ ئه‌و ئافره‌تانه بكرێت كه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌دایكبوونی منداڵه‌كانیان پێش بخه‌ن له‌پێناو به‌روارێكی جوان.
سامان به‌رزنجی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو : بەراورد بە ساڵانی رابردوو ئەم دیاردەیە کەمبووەتەوە و به‌شێكی زۆری ئافره‌تانی دوو گیان هۆشیار بوونه‌ته‌وه له زیانه‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه، به‌ڵام هێشتاش ئافره‌تانی زۆرهه‌ن كه له پێناو به‌روارێكی جوانی له‌دایك بوون ئاماده‌ن زیان به ته‌ندروستی خۆیان و مندالهكهشیان بگه‌یه‌نن.
وەزیری تەندروستی راشیگه‌یاندووه : هەموو رێککارێک دەگرنه‌به‌ر بۆ ئەوەی رێگەنەدرێت ژیانی کۆرپەلە بخرێتە مەترسییەوە، هەربۆیە پێش ئه‌نجامدانی نەشتەرگەریی ئافره‌تانی دووگیان داوامان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه پێویستە بەڵگەنامەی پزیشكی پسپۆری له‌دایكبوون و منداڵان هەبێت کە بیسەلمێنێت کە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکە هاتووە.