بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی بێت.
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێشبینی دەکرێت، کەشی ئەمڕۆ دووشەممە، 5-5-2025، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور بێت، لەگەل تاوە باران و بروسکە لەناوچە شاخاوییەکان، زیاتر لەناوچە سنووریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات.
ئاماژەی بەوەش دا، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری تاوەباران و بروسکەکە درێژدەبێت بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست بۆ سەنتەری شارەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، پاشان کاریگەری دابارین لاواز دەبێت بەرەو ناوچە سنووریەکان، وە هەروەها پێشبینی خێرایی با لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی باشووری هەرێم هەیە، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی سێشەممە، 6-5-2025، ئاسمان نیمچەهەور بێت، لەگەڵ بارینی کەمێک باران و بروسکە بەتایبەتی لەناوچە سنووریەکانی باکوور. هەروەها پلەکانی گەرما 3 تا 5 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان :32 پلەی سیلیزی