بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە پلانی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی غەززە پەسەند کراوە. لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی ئیسرائیلی ئەگەری پێشخستنی ئۆپەراسیۆنەکەی تا دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی ناوچەکەی ڕاگەیاند.
میدیاکانی ئیسرائیل هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە کابینەی ئەمنی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فراوانکردنی هێرشەکان بۆ سەر غەززە و بانگهێشتکردنی یەدەگەکان و جێبەجێکردنی پلانێک بۆ دابەشکردنی هاوکاری لە ڕێگەی دەزگایەکی نێودەوڵەتییەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە گەیشتنیان بە حەماس بکرێت.