شاسوار عەبدولواحید 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری لە حكومەت قەرز كردووە
زاری كرمانجی :
د. عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: ” كۆی گشتی قەرزەكانی حكومەت 962 ملیار دینارە و هەموو ئەو كەسانەی قەرزاری حكومەتن، بە رێكاری یاسایی قەرزەكانیان لێ وەردەگیرێتەوە و نابەخشرێن”.
سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی لە ئەنجومەنی وەزیران باس لەو بڕە پارەييه دەكات كە شاسوار عەبدولواحید لە حكوومەت قەرزی كردووەو دەڵێ:” شاسوار عەبدولواحید 43 ملیار و 750 ملیۆن دیناری لە حكومەت قەرز كردووە، هەروەها 38 ملیار و 700 ملیۆن دینار سوودی قەرزی هاتووەتە سەر بەرامبەر ئەو قەرزانەش لە حكومەتی كردوویەتی چوار موڵكی لە رەهن داناوە، موڵكەكانی بەمنزیكانە بەپێی یاسا دەخرێنە موزایەدەوە، هەرچەندە بایی ئەو قەرزە نین كە لەلایەتی، بەڵام بەپێی یاسا رێكاری پێویست لەگەڵ موڵك و ماڵەكانی دیكەشی دەگیرێتە بەر”.
د. عەبدولحەكیم ئاشكرای دەكات: “هەموو رێكارە یاساییەكان بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزانەی لەلای بازرگان و سەرمایەدارەكانە گیراونەتە بەر و تا ئێستاش 65 موڵك كە لە رەهن دانراون، بە ناوی وەزارەتی داراییەوە كراون و لەم پرۆسەیەش بەردەوامین و لە هیچ قەرزێك خۆش نابین”.