هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كشێنه‌وه و به‌ره‌و عێراق دێن، ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆری له به‌غدا لێ كه‌وته‌وه.
رادیۆی (مۆنتیكالۆ) راپۆرتێكی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و هاتنیان بۆ عێراق بڵاوكرده‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست لایه‌نه سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا كه‌وتووه، نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه، به‌دیاریكراوی له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردیهكاندایه، ئه‌و هێزه ئه‌مریكا ده‌چنه بنكه‌ی گه‌یاره له باشووری شاری مووسڵ.
چوارچێوه‌ی هەماهه‌نگی شیعه‌كان كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه‌كانه، داوای له محه‌مه‌د شیاع سوودانی كردووه كه رێگه نه‌دات ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له سووریاوه به‌ره‌و خاكی عێراق بێن، چونکە هاتنی ئه‌و هێزه ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق له 2500 سه‌ربازه‌وه بۆ 3000 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ناو خاكی عێراقدا زیاد ده‌كات.
هاوكات باس لەوەشکراوە، گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ترسیان لێنیشتووە و ده‌ڵێن “ئه‌و هه‌نگاوه ده‌رچوونه لەرێككهوتنی سه‌ربازی نێوان عێراق و ئه‌مریكا کە لەڕابردوودا کراوە
\