عەزیز نەسیرزادە وەزیری بەرگری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی هۆشداری دا کە تاران “بە هێز”وە وەڵامی هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران دەداتەوە، یا ئەگەر شەرێک بسەپێندرێت دەستەوەستان ناوەستین.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئێران بنکەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج “بەبێ هیچ ڕەچاوکردن و سنووردارکردنێک”.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر لە پلاتفۆرمی “X”ی سۆشیال میدیا ڕۆژی یەکشەممە نووسیبووی، ئیسرائیل ئێرانی دەکاتە ئامانج کە پاڵپشتی میلیشیا حوسییەکان دەکات، لە وەڵامی هێرشەکانیاندا.