لە کاتێکدا هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەسەڵات و ئامرازەکانی هەیە بۆ ئەوەی ململانێکان بە کۆتایی “لۆژیکی” بگەیەنێت.
پوتین ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا وتی: پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا ناکات، هیوادارم هەرگیز شتێکی لەو شێوەیە ڕوونەدات.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە “ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵات شتێکی دڵنیایە و تەنها پرسی کاتە”.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی توانای کۆتایی هێنان بەم شەڕەی هەیە بەو دەرئەنجامەی کە خۆی ئارەزووی دەکات و ئەوەش لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیدا دەگونجێت.