زاری كرمانجی – سیدەكان :
لە سنووری ناحیەی سیدەكانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران, ژمارەیەك قوتابخانە ساڵانێكی زۆرە دروست كراون, بەهۆی كۆنی و خراپی بیناكان سیمایی قوتابخانەیان پێوە دیار نییە و داوای نۆژەن كردنەوە دەكرێت.
لای خۆیەوە, ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان, بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ساڵی رابردوو ژمارەیەك قوتابخانەی سنووری ناحیەی سیدەكان لەسەر داهاتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نۆژەن كرانەوە، لە ئێستاشدا داوامان بەرز كردۆتەوە بۆ نۆژەن كردنەوەی 10 قوتابخانەی دیكە و رەزامەندی وەرگیرایە .
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان دەڵێت:” بە نۆژەن كردنەوەی ئەو قوتابخانانە تا ڕادەیەكی باش، كەم و كوڕیەكانی بیایەی قوتابخانە بەرەو كەمی دەچێت، لە ماوەی رابردووش لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی قوتابخانەیەك نۆژەن كرایەوە، هەورەها قوتابخانەیەكی حەوت پۆلی لەسەر ئەركی خێرخوازێك لە گوندی هەتكا دروست كرا”.