دوێنێ لەهەولێر گەنجێکی ١٩ ساڵان خوشکەکەی خۆی بە 11 فیشەک دەکوژێت، ئاشکرابووە کە هۆکارەکەى خوازبێنى کچەکە بووەو لە کاتی کوژرانیشى بەڕۆژوو بووە.
دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەستگیری دەکەن و لێکۆڵینەوە دەستپێدەکەن، بەگوێرەی زانیارییەکان ، دەردەکەوێت گەنجەکە گوتوویەتی ”خوشکەکەم خوازبێنی هات منیش قبووڵم نەکرد، وتم چۆن دەبێت خوازبێنی بێت و بە 11 فیشەک کوشتم.