حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران ئەمڕۆ یەکشەممە4ی5ی2025 لە ڕێوڕەسمی “ئاهەنگگێڕان بە حەفتەی پێگەی مامۆستا و ئایدیۆلۆژی سیاسی” کە لە تاران بەڕێوەچوو وتی: ئێمە لە بەرامبەر هیچ دوژمنێکدا یەک هەنگاو بۆ دواوە ناچین، ئێمە تەنیا بۆ سەرکەوتن خوڵقێندراوین.
دەشڵێت: “سوپای پاسداران دامەزراوەیەکی عاشورایە و ڕۆحی عاشورا بەناو سوپای پاسداراندا دەڕژێت و ئەم دەوڵەتە دەبێت هەمیشە بمێنێتەوە”.
سەلامی جەختی لەوە کردەوە: “تازەیی و زیندوویی سوپای پاسداران پەیوەندی بە نزیکبوونەوە یان دووربوون لە ناوچەی مەترسیدارەوە نییە، بەڵکو سوپای پاسداران کاتێک زیاتر زیندوو دەبێتەوە کە لە ناوچەی مەترسیدار نزیکتر بێت”.