پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ئایار ڕایگەیاند کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیادا هەشت کەسیان دەستگیر کردووە کە حەوتیان هاووڵاتی ئێرانی بوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕۆژی شەممە، پێنج پیاو کە چواریان هاووڵاتی ئێرانی بوون و تەمەنیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٤٠ ساڵدایە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی لە پەیوەندی لەگەڵ پیلانێک بۆ بە ئامانجگرتنی شوێنێکی دیاریکراو دەستگیرکراون.
دەستگیرکردنەکان لە سویندۆن، ڕۆژئاوای لەندەن، ستۆکپۆرت، ڕۆچدەیل و مانچستەر ئەنجامدراون.
لە دۆسیەیەکی جیادا، سێ هاووڵاتیی ئێرانی کە تەمەنیان لە نێوان ٣٩ بۆ ٥٥ ساڵدایە لە لەندەن بە تۆمەتی چالاکی پەیوەست بە هەڕەشەی زلهێزە بیانییەکان بە پێی یاسای ئاسایشی نیشتمانی دەستبەسەر کران.
14:19