محەممەد مەحموود- سۆران :
بە مەبەستی چاککردنەوەی بلاجکتۆرو رووناک کەرەوەی شەقامەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران تیمی رووناککردنەوە پێکهێنرا.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم ، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران تیمێکمان پێکهێناوە بەناوی تیمی( رووناک کردنەوە) شەوانە بە بەردەوامی چاودێری ئەو بلاجکتۆرانە دەکەن کەوا لەهەر شەقام و ووسایدێک تێک چووبێت یان سووتابێت، یەکەم کاریشیان لە دووسایدی ئازادی -دێڵزیان بوو، تەواوی ئەو بلاجکتۆر و رووناک کەرەوانە گۆڕان کەوا کاریان نەدەکرد”.
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، ئاماژەی بەوەشدا ” شەوانە ئەو تیمانە دەردەچن بۆ شەقامەکان لە هەر شوێنێک گرفتی لە کار کەو توون و سووتان هەبێت ئەو تیمه چاکیان دەکاتەوە، ئەو کارەش لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران ئەنجامدەدرێت.