زارى کرمانجى:
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە کات و شوێنى جیاوازدا تاوە باران دەبارێت، جگە لە دهۆکیش لەسەرجەم ناوچەکانى تر پلەکانى گەرما دادەبەزن.
وەک ئەوەى خراوەتەڕوو، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ بارینى تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و شوێنی جیا جیا.
روونیشکراوەتەوە کە لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەکانى باکورى هەرێم.
کەشناسى ئاماژەى بەوەشکردووە کە پلەکانى گەرما 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە، تەنیا لە دهۆک نەبێت کە 2 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.
کەشى سبەینێش وەک ئەمڕۆ پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچەکانى باکور نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت کە لەگەڵیدا نمەباران و ئەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانى باکور و باکورى خۆرهەڵات.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ دووشەممە:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی