”خاوەنى هەشت ترلیۆن دینارى یەدەگن”
زارى کرمانجى:
دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر نەبوونی پارەی نەختینە، بانکی ڕافیدەین ڕایدەگەیهنێت، هەواڵەکان ناڕاستنو هیچ قەیرانێکی نەختینەیان نییە، دهشڵێت:”خاوەنی زیاتر لەهەشت ترلیۆن دینار یەدەگن لەبانکی ناوەندیی عێراق”.
بانکی ڕافیدەین لەڕاگەیهندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێگەی دارایی بانکی ڕافیدەین بەهێزەو هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ هەر قەیرانێکی نەختینەیی یان ترسو دڵەڕاوکێی بانکیی.
گووتیشی، “زیاتر لەهەشت ترلیۆن دیناری یەدەگیان هەیەو هیچ قەرزێکی گەورەشیان لەسەر نییە، لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی بانکی ناوەندیی عێراقدا کاردەکات“.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێش وەزارەتی دارایی عێراق هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە کێشەى پارەى نەختینەیان بۆ مووچە هەبێت.
جەختیشیانکردەوە، ئەو پارانەی لەبانکی ڕافیدەینو ڕەشید وەرگیراون پارەی دانراوی هاووڵاتییان نین، بەڵکو حسابی سیادی وەزارەتە.