لینا سەربەست ئەحمەد
قوتابی زانكۆ ـ بەشی مێژوو
ئەم شۆرشە لە باكووری كوردستان لە شاری دیاربەكر بە بەرێوبەرایەتی شێخ سەعیدی پیران بەرپا بووە . هۆكارەكانی سەرهەڵدانی ئەم شۆرشە ئەو سیاسەتە توندەی كەمالییەكان بوو بەرامبەر بە كوردان وەهەروەها دەوڵەتی توركیای كەمالی تەنها دانی بە تورك دادەنا جگە لە تورك دانی بە هیچ نەتەوەیەكی تر نەنابوو لە توركیا وە هەروەها هەر لەو سەردەمدا كوردەكان لەسەر زێدی خۆیان دەربەدەركران وە هەروەها زەوییەكانی كوردەكانیان دەست بەسەر كردبوو بارودۆخی كوردەكان لەو پەری خراپی دابوو لەو سەردەمدا هەموو ئەوانە بوونە هۆی ئەوەی شێخ سەعید شۆرش بەرپابكات و داوای مافی گەلی كورد بكات.
لە ئەنجامی كۆبوونەوەی سەركردەكان بڕیاردرابوو لە ٢١ ئازارە ١٩٢٥ شۆرش بكرێت بەڵام كەمالیەكان لەمانگی شوبات هەوڵیاندا دەستبەسەر كوردستقن بگرن بۆیە شۆرش بەر لە وادەی خۆی درووست بوو لەماوەیەكی كەم ئەوەبوو شۆرشەكە بووەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی زۆر لە باكووری كوردستان ئازاد بكرێت دوای كوشتن و بڕینێكی زۆریش دیاربەكریش ئازاد كرا دواتر ئەنجوومەنی گەورەی نیشتیمانی توركیا هەوڵی لەناوبردنی ئەم شۆرشەی دا . ئەوەبوو ئەم شۆرشە سەرنەكەوت چوونكە ئەم شۆرشە پێش كاتی دیاریكراوی خۆی دەستی پێكردبوو وە سەركردەكانی شۆرش دەستگیر كرابوون نەبوونی شارەزای كوردەكان وە هەروەها خیانەتی بە شێك لە سەركردە عەشیرەتەكانی كورد هەموو ئەمانە ڕێگر بوون لە سەر كەوتنی شۆرشەكە.
لە ئەنجامی ئەم شۆرشەدا شێخ سەعید دەستگیردەكرێت لەلایەن توركیاوە وەهەروەها بریاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٢٥ لە سێدارە درا. كوردەكان دووچاری بێ ئومێدی بوون لە گەیشتن بە ئامانج هیواو خواست و مافی خۆیان وە هەروەها توركیا ویلایەتی مووسڵی لە بەرژەوەندیی عێراق و بەریتانیا لەدەست دا.