زاری كرمانجی-سۆران
فرۆشیارێكی كەل و پەلی خۆراك لە بازاڕی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لەم ماوەیەدا نرخی كیسەیەك برنجی سی كیلۆیی زیاتر لە 5 هەزار دینار دابەزیووە، هەروەها بەشێك لە خۆراكەكانی دیكەش ڕوو لە دابەزینن بەڵام بەشێوەیەكی كەم”.
عامر قادر، خاوەن دوكانی كەل و پەلی خۆراك لە بازاڕی سۆران، گووتیشی: “نازانین ئایا دابەزینی نرخی برنج لە بازاڕدا بەهۆی دابەزینی نرخی دۆلارە یان هۆكارێكی دیكەیە، بەڵام پێشبینی زیاتر دابەزینی دەكرێت، هەروەها هەندێ لە خۆراكەكانی دیكەش نرخەكەیان دابەزیووە، بەڵام بە شێوەیەكی كەم.