زارى كرمانجى:
راپۆرتێکی حکومەتی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرەوپێشچووندان، وێڕای ئەوەی رووبەڕووی هەندێک “بەربەستی بەردەوام” دەبنەوە.
راپۆرتەکە بە هاوبەشی لەلایەن پشکنەرانی گشتیی وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوە و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی ئەمریکاوە بە کۆنگرێس دراوە، باس لە چالاکییەکانی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ئاژانسەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەکات.
راپۆرتەکە دەڵێت، “لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەک هەڕەشەی ئەمنی و ناڕوونیی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکە، بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی پێشمەرگە بەردەوام بوون.”
بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەکە، چاکسازییەکان هێشتا رووبەڕووی ژمارەیەک بەربەست دەبنەوە.