زاری كرمانجی :
ماوەی چەند ڕۆژێكە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی كوردستان تەواو بووە، بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر ناردنی پارەكە بكات.
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەسەردانێكی فەرمی لە وڵاتی ئەمریكا بوو، بەپێی زانیاریەكانی زاری كرمانجی دوێنێ شەممە گەڕاوەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە رێكارەكانی تەمویلكردنی پارەی فەرمانبەرانی كوردستان بكرێت .
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی كوردستان كە نەی ویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراقین كە ئەمڕۆ پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگی 4 بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتمان، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی ئاگادار نەكراوینەتەوە .
ئاشكراشی كرد:” مووچەی فەرمانبەران زیاتر لە 900 ملیار دینارە، هەر كاتێك پارەكە ڕەوانە كرا، دەست بەجێ خشتەی مووچە بڵاو دەكەینەوە و لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت “.