تۆڕی هەواڵی ئەندیپێندت هەواڵی بیستنی دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز و دواتریش تەقەی چەكی دژە فڕۆكە و فرینی فڕۆكەی شەڕكەری بە ئاسمانی تاران بڵاو كردەوە .
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئەم تۆڕ هەواڵییە کە لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە پێی گەیشتووە ” کاتژمێر ٨:٤٠ خەلكی ئەمشەو بە كاتی تاران بۆ ماوەی نیوكاتژمێر، دانیشتوانی هەندێک ناوچەی کەرەج بۆ یەکەمجار گوێیان لە دەنگێکی بەرز بوو کە لە تەقینەوەیەک دەچوو. دوای چەند خولەکێک سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ڕۆژئاوای تاران چالاک کرا و چەندین تەقەی یەک لە دوای یەکیان کرد. لە هەمان کاتدا فڕۆکە جەنگییەکانیش لە ئاستێكی نزم بەسەر ئاسمانی ڕۆژئاوای تاراندا دەسوڕانەوە. شایەتحاڵانی چاودێر لە ناوچەکانی سەعدە ئاباد، رۆژئاوای پایتەخت و کەرەج، ئەم ڕووداوانەیان بۆ ڕۆژنامەكە پشتڕاست کردووە”.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەیەک بیسترا و بەرگرییەکان دەستیان بە تەقەکردن کرد، میدیاکانی دەوڵەتی بێ ئەوەی ئاماژە بەو جموجۆڵە سەربازییانە بکەن، هەواڵی بوومەلەرزەیەکیان لە پارێزگای ئەلبۆرز بڵاوکردەوە.
لە کاتێکدا میدیاكانی نزیك لە حكومەتی ئیران هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ هۆکاری چالاککردنی بەرگری و فڕینی فڕۆکەی جێت نەخستووەتەڕوو
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، دامەزراوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) هێشتا هیچ زانیارییەکی لەبارەی ئەم بوومەلەرزە ئەگەرییە لە کەرەج بڵاو نەکردۆتەوە.