پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” نرخی عەیارەكانی زێڕِ و ئۆنسە لە ئیدارەی سۆران بەراورد بە دوێنێ گۆڕنكاریان بەسەردا نەهاتووە و بەهاكەیان بە جێگیری ماوەتەوە و سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕ یش بەم شێوەی خوارەوەیە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 306,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕعەیار 22= 364,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =347,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 297,000 دینارە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” هەروەها بەراورد بە دوێنێ ئاستی ئۆنسەش بە جێگیری ماوەتەوە، هاوكات نرخی یەك ئۆنسەی زێڕِیش لە بازاڕەكانی جیهاندا 1642 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت”.