ئەندامێکی پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەنێت”بەغداد هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت”.
رۆژی هەینی ٢ی ئایار، جەمال کۆچەر ئەندام پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتوو بە میدیاکانی ڕاگەیاند” کەس باوەڕی وانییە ئەمساڵ هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەران درووستببێت”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات” بەغداد هەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا مووچە دەنێرێت”.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق دەشڵێت” لە ئەمساڵدا هیچ لایەنێکی سیاسی عێراقی نایەوێت پێگەی خۆی لە پەرلەماندا لاواز بکات”.
ئەوەش لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆکە میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەک رایگەیاند” وردبینی لیستی مووچە تەواو بووە و هەفتەی داهاتاا مووچە دابەش دەکرێت”.