هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە میدیاکانی راگەیاند” بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی وریاوای پێنجوێن، مێردمنداڵێکی ١٤ ساڵان بەناوی سەهەند ساڵح بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لە دەست دا”.
ئاماژەی بەوەش کرد” مێردمنداڵەکە بۆ کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری، چووەتە گوندەکە و لەوێ هەورەبروسکە لێی داوە، دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ڕێکارە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجام دراوە”.
قایمقامی قەزای پێنجوێن رونیشی کردوەتەوە” بەپێی راپۆرتی پزیشکی، مێردمنداڵەکە دڵی لە لێدان کەوتوە و بەشێکی جەستەی سوتاوە و هەر ئەوەش هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە”.