زاری كرمانجی:
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنەبەربوون، چەند ڕێنماییەکی دەرکرد و، قەسابەکانیش ئاگادار دەکاتەوە.
دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون، لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە ژمارەیەک ڕێنمایی دەرکرد.
لە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە:
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕنخانانەدا بێت کە ڕێگەپێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەری سەرپەرشتیی دەکات.
2- لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و کەوڵکردن یان پارچەپارچەکردنی گۆشتەکەیان، جلوبەرگی خۆپارێزی وەک: دەستکێش، جزمە، بەرگی تایبەت، ماسکی دەموچاو بەکار بهێنرێن.