سوپای پاکستان ئەمڕۆ رۆژی شەممە 3-5-2025 ڕایگەیاند” کە مەشقێکی سەرکەوتووی هەڵدانی مووشەکی عەبدالی (هاتف-٢)ی ئەنجامداوە.
ئەم مووشەکە بە مەودای 450 کیلۆمەتر توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئاسایی و ئەتۆمیشی هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان (ISPR)، تاقیکردنەوەکە بۆ پشکنینی ئامادەیی ئۆپەراسیۆن و پارامێتەرەکانی تەکنیکی سیستەمەکە ئەنجامدراوە. ئەم کارە لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان لە زیادبووندایە.
مووشەکی عەبدالی لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار تاقی کراوەتەوە و بەشێک بووە لە بەرنامەی بەرگری پاکستان بۆ دابینکردنی ڕێگری لە بەرامبەر هەڕەشە ئەگەرییەکان.