زاری كرمانجی:
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی گووتی: ڕەنگە ئەو دانوستانانەی لە ئارادایە، بە پێی دادپەروەری و عەقڵانییەت لە بەڕێوەبردنی دۆخی جیهانیدا بگەنە ئەنجام، یان ڕەنگەنەگاتە ئەنجام.
لاریجانی، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بە ئاماژەدان بە ناکۆکی نێوان کۆماری ئیسلامی و تیمی دانوستانکاری ئەمریکا، روونیكردەوە ” پێدەچێت زۆرێک لە ڕێساکانی جیهان لە لایەن
سیستەمی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کرابن، بەڵام ئەوەی لە پشت ئەم پرسەدایە دەسەڵاتی ئێستائەمریکییەکان ئەو بڕوایەیان هەیە کە دەبێ دەسەڵاتی خۆیان دووپات بکەنەوە”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا درا چوارەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا کەبڕیار بوو ڕۆژی شەممە لە ڕۆما بەڕێوە بچێت، دواخرا.
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی 2ی ئایار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیداڕایگەیاند، ئێران دەبێت “بەتەواوی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکی
دوور مەودا و پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە، لەنێویاندا حوسییەکانی یەمەن ڕابگرێت”. لە بەرامبەردا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا
کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، جەختی لەسەر مافی کۆماری ئیسلامی بۆ بەهرەمەندبوونلە سووڕێکی تەواوەتی سووتەمەنی ئەتۆمی کردووەتەوە.