زاری كرمانجی :
رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە رۆژ بە رۆژ لە نێو هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و لەمبارەیەوە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامارێكی بڵاوكردەوە، بە پێی ئامارەكە زیاتر لە 30 هەزار عێراقی لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە شێرپەنجە چارەسەر وەردەگرن.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند:” تووشبوون بە شێرپەنجە لە زیادبووندایە، بەڵام هێشتا لە چوارچێوەی ستانداردە جیهانییەكاندایە و هاوتەریبە بە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باس لەوەش دەكات كە ساڵانە لە 100 هەزار كەس 80 یان تووشی شێرپەنجە دەبن و
لەبارەی شێرپەنجەی مەمك لە پیاواندا سەیف بەدر دەڵێ:” تۆماركردنی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی مەمك لە پیاوان حاڵەتێكی نوێ نییە، بەڵام زۆر دەگمەنە و ڕەنگە بگاتە كەمتر لەسەدا یەك حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك”.