مایک لاولێر، نوێنەری کۆماریخوازەکان لە نیویۆرک لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێران ئینتەرناشناڵ جەختی لەوە کردەوە کە مەرجێک بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی قبوڵکراو لەگەڵ تاران، وەستاندنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆمە. ناوبراو هۆشداریشی دا کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی پابەند نەبێت، بژاردەی هەنگاوی سەربازی لەسەر مێز دەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پۆدکاستی “i4Iran”، کە بەشی ئینگلیزیی ئێران ئینتەرناشناڵ، لاولەر وتی: ڕێژیمی ئێران لەم یارییەدا سەرناکەوێت، “هەرچەندە زووتر ئەم واقیعە قبوڵ بکات، دەرئەنجامەکەی بۆ هەمووان باشتر دەبێت”.
ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر حکوومەتی ئێران پابەند نەبێت، ناچار دەبین هەنگاو بنێین.
مایک لاولەر سەرەڕای هەڵوێستە توندڕەوەکانی، دیپلۆماسی لە شەڕدا پێ باشترە. ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێران ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند: گەمژەیی دەبێت سەرەتا دیپلۆماسی تاقی نەکەیتەوە.
لاولەر بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی “متمانە بەڵام پشتڕاستکردنەوە”ی ڕۆناڵد ڕیگان، دانوستانەکانی وەک ئامرازێک بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ دەبینی، نەک نیشانەی لاوازی.
بە وتەی ئەو، پێویستە دانوستان وەک بەشێک لە تاکتیکی فشار سەیر بکرێت نەک ئیمتیاز.