ڕۆژنامەی کەیهان، نزیک لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بە گەمارۆکانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دژی ئێران، نووسیویەتی، ئەمریکا “لەگەڵ هەموو زمانێکدا یەک شت دووبارە دەکاتەوە، جا گەمارۆکان بێت یان پەیام، ئەویش ترامپ بەدوای ڕێککەوتندا ناگەڕێت”. ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕەفتاری واشنتۆن تەنانەت لە ژێر پەردەی دیپلۆماسییشدا، هێشتا لەسەر بنەمای “لۆژیکی گێزەر و دار” دامەزراوە.
کەیهان بە پرسیاری “چۆن دەبێت ترەمپ و بایدن و هاوبەشەکانیان بڵێن هیچ نیازێکی باشیان نییە بۆ ئەوەی هەندێک باوەڕیان پێبکەن؟”، لە ڕاستیدا گومانی خۆی لە ئەگەری متمانەکردن بە ئەمریکا دەربڕی.
ئەمە لە کاتێکدایە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و گەمارۆ و هەڕەشە نوێیەکانی ئەمریکای لە دژی هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕێوشوێنانە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانی ئێران ناکات. لە بەیاننامەکەدا کە دوای هۆشدارییەکەی ترەمپ سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر کڕیارانی نەوتی ئێران بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم جۆرە فشارانە ئاماژەن بۆ بێمتمانەیی ئێران بە جددیەتی ئەمریکا لە بەدواداچوونی دیپلۆماسی. بەڵام کۆماری ئیسلامی جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازی دانوستان کردووەتەوە، بەڵام هەڕەشە و گوشاری بە ناپەسەند زانیوە.