مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەتەوە یەكگرتووەكان و یونسكۆ، وەك پێزانینی گرنگی ئازادیی ڕاگەیاندن و بەرگریكردن لە كاری ڕۆژنامەگەری، ڕۆژی 3ـی ئایاری هەموو ساڵێكیان دیاری كردووە بە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری (World Press Freedom Day)، ئامانج لە دیاری كردنی ئەو ڕۆژەش هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هاتووە “سەپاندنی ئازادیی ڕاگەیاندن و پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە دەستدرێژی و فشار و هەروەها ئاگاداركردنەوەی گەرمی لەسەر ڕێگریكردن لە ڕۆژنامەنووسان و سنوورداركردنی زانیاری و پشتگیریكردن لە میدیای سەربەخۆ و ڕێگەدان بە ڕۆژنامەگەری بێباكانە.”
ڕۆژنامەنووسان لە ساڵی 1993 ەوە ئەم ڕۆژە بە شێواز و چالاكی جۆراوجۆر یاد دەكەنەوە و باس لە كێشەكانی بەردەم ئازادیی ڕاگەیاندن دەكرێت .