هەدیە كنعان مستەفا
قوتابی قۆناغی چوارەمی فاكەلتی ئاداب -بەشی مێژوو
بێگومان بزووتنەوەشۆرشگێریەكانی كورد لەسەرەتاوە تا كۆتایی سەدەی بیستەمیش هەر هەبوونە، زۆربەیان داوای مافی نەتەوەیی گەلی كوردیان كردووە. بۆیە یەكێك لەو شۆرشە كوردییانەی لەو ماوەیەدا بەرپا بووە و دەمانەوێت لە وتارێكدا ئاماژەی پێ بدەین ئەویش ( شۆرشی شێخ عەبدولسەلام بارزانیە ) لە سالانی (١٩٠٧-١9١٤)،لە سەرەتاكانی سەدەی بیستەم .
شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئەو كەسایەتیە لە دوای كۆچی دوایی باوكی شێخ محەممەد بووەتە شێخی رابەری رێبازی تەریقەتی نەقشبەندی لە بارزان و ناوچەكانی دەوروبەر، كەسایەتیێكی دیار و بەرچاوی كورد بووە كە خەباتی لە پێناو گەلی كورد و بەدیهێنانی مافی كورد و رزگاربوونی لە ستەم و زۆرداری تێكۆشاوە، ساڵی ١٨٧٧ لەناوچەی بارزان لە دایكبووە .
لە ماوەی ساڵانی (١٩٠٧-١٩٠٨)، عەبدولسەلام چەند بروسكەو یاداشتنامەی بۆ داواكردنی مافی گەلی كورد بۆ بابی عالی نارد لە ئیستەنبول بۆ ( سولتانی عوسمانی عەبدولحەمیدی دووەم ) ، كە بریتیبوو لە چەند تایبەتمەندیێكی دیاریكراوی ناوچە كوردنشینەكان .
شێخ عەبدولسەلام بۆ سازدانی ئەو شۆرشە پەیوەندی لەگەل سەرۆك هۆز و عەشیرەتەكان بەست ئەوەبوو وەك وتمان چەند داواكاریێكی لە رێگەی تەلەگرافەوە دایە سولتانی عوسمانی (عەبدولحەمیدی دووەم ) ، كە بریتیبوون لە :
١- زمانی كوردی لە ناوچە كوردیەكان زمانی فەرمی بێت
٢-خوێندن بە زمانی كوردی بێت و كارمەندان و فەرمانبەرەكان لەوانە بن كە زمانی كوردی دەزانن .
٣-باجەكان دەبی وەربگیرێن بەو مەرجەی بۆ چاككردنی رێگاو بان و قوتابخانەكان بێ لە ناوچە كوردیەكان .
كاتێك سولتان ئەم داواكاریانەی گەیشتە دەست ، تورەبوو و وە ئەو داوایانەی بە دەرچوون لە پشتگیری كردنی دەسەلات و جیابوونەوە لە دەسەلاتی عوسمانی لە قەلەمدا ،دواتر سولتان كەوتە ئامادەكاری سەربازی و سوپای ناردە سەر ناوچەی بارزان و رووبەروو بونەوە لە نێوان هەردوولا رویدا ، مێژونوسان دەلێن “ شێخ عەبدولسەلام خۆی و هێزەكەی تا دوومانگ لە بەرگری كردن دابوونە دواتر شێخ بە ناچاری ماوەی یەكسال لەو دەڤەرە دوردەكەوێتەوەو روو لە رۆژهەلاتی كوردستان دەكات .سوپەای عوسمانیەكانیش ژن ومندالەكانیان بە دیل دەگرن و چەندین ناوچە لەو دەڤەرە دەسوتێنن ، بە پێی سەرچاوەكان مستەفا بارزانی نەمریش یەكێك بوە لەو مندالانەی بە دیل گیرابوو لەوكاتەدا كەتەمەنی چوار سال بووە .
لە كۆتاییدا ئەوەبو شێخ دەگەرێتەوە بۆ ناوچەكەو خۆی رێك دەخاتەوەو سوپایێكی بە هێز پێك دەهێنێت دواتر سوپای عوسمانیەكان شكست پێدێنی ، دواتر سولتانی عوسمانی ناچار دەبی داوای گفتو گۆ لە شێخ عەبدولسەلام بارزانی دەكات دوای ئەوە رێكەتن دەكەن و بە پێی ئەو رێكەوتنەش ئەو ژن و مندالانەی ناوچەكە ئازاد دەكرێن .
سەرچاوەكان :
https://darkamazi.net/arabic/archives/1038839
https://azadiposts.com/2023-10-06-12-57-11/2023-10-06-13-14-11/230-1912.html