وەرزش ـ زاری كرمانجی:
سبەی سێشەممە لەمیانەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی گەڕی چوارەمی خولی یانە نایابەكانی كوردستان، سۆران لەنێو یاریگەی خۆی پێشوازی لە پێشمەرگەی هەولێر دەكات.
لەسەر یاریگەی دێڵزیان، سۆران میوانداری یەكێك لە ئامادەترین یانەكانی ئەم وەرزەی خولی نایاب دەكات، ئەویش یانەی پێشمەرگەی هەولێر ـە، كە ئەم وەرزە پاڵێوراوی سەرەكی بەدەستهێنانی نازناوەكەیە و پێشەنگی خولی گرتووە.
سۆران، لەسێ یاری رابردوو خاوەنی 3 خاڵە، بردنەوەیەك و دوو شكستی تۆماركردووە.
ئەم یارییە بۆ كوڕانی سۆران چارەنووساز دەبێت، بەوەی دژی ركابەرێكی قوورس دەبێ شەڕی قەرەبوو كردنەوەی شكستی گەڕی سێیەم بكەنەوە.