درەنگانی شەوی رابردوو چوارشەممە 30ی4ی2025، وەزیری بەرگری ئامریكا پەیامێكی هۆشدار ئامێزی بۆ ئیران بڵاو كردەوە.
پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە پەیامێکی کورتدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، ئاماژەی بە هۆشدارییەکانی پێشووی دۆناڵد ترەمپ کرد بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی پشتیوانیکردنی یاخیبووانی حوسییەکانی یەمەن ڕووبەڕووی لێکەوتەکان دەبنەوە.
هێگسێت لە پەیامەکەدا نووسیویەتی: ئێمە پشتیوانی کوشندەتان بۆ حوسییەکان دەبینین، ئێمە بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەکەن، ئێوە ئاگاداری تواناکانی سوپای ئەمریکان و پێشتریش ئاگادارکراونەتەوە، “ئێوە لە کات و شوێنی هەڵبژاردەی ئێمەدا ڕووبەڕووی دەرئەنجامی ئەو کارانە دەبنەوە”.